حکومەتی هەرێم: دەستەبەری کرێکاران مافەکانیان بەسەر خاوەنکارەوە ناهێڵێت

بەڕێوەبەرایەتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی ئامارێکی بڵاوکردووەتەوە کە ژمارەی ئەو کرێکارانە ئاشکرا دەکات تا ئێستا دەستەبەری کۆمەڵایەتییان بۆ کراوە، رایگەیاندووە، هەر کرێکارێک دەستەبەری هەبێت مافەکانی لای خاوەنکار ناهێڵرێتەوە.

بەپێی ئەو ئامارەی بەڕێوەبەرایەتییەکە بڵاویکردووتەوە، تا ئێستا 138 هەزار و 92 کرێکار لە هەرێمی کوردستان دەستەبەرکراون، هەروەها سێ هەزار و 263 کەس لەسەر سندوقی دەستەبەری کۆمەڵایەتی خانەنشین کراون.

مەریوان بەگۆک، بەڕێوەبەری گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی لەوبارەیەوە دەڵێت، “پڕۆسەی دەستەبەرکردنی کرێکاران، لەپێناو خانەنشینبوون و قەرەبوکردنەوە و پاداشتی کۆتایی خزمەتیانە، کرێکاران دەتوانن سوود لەم دەستەبەرە وەربگرن و لە رێگەی چەکی بانکییەوە تەواوی شایستەکانیان وەربگرن”.

جەختدەکاتەوە کە هەر کرێکارێک دەستەبەرکرابێت لەلایەن سندوقی دەستەبەری کۆمەڵایەتییەوە هیچ مافێکی بەسەر خاوەنکارەوە ناهێڵێت.

 

بابەتی پێشتر

نێچیرڤان بارزانی: دەسەڵاتی دادوەری لەبەردەم ئاڵنگارییەکی گەورەدایە

بابەتی دواتر

لە رووداوێکی هاتوچۆدا 11 زیارەتکاری ئێرانی بوونە قوربانی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share