شەپۆلێكی بارانبارین روو لە هەرێمی كوردستان دەكات

سالار حاجی عەلی شارەزای كەشناسی رایگەیاند، چاوەڕواندەكرێت لە 19ی ئەم مانگەوە شەپۆلێكی بارانبارین روو لە ناوچە جیاجیاكان بكات.

وتیشی، ” سەرەتای دەستپێكردنی شەپۆلەكە بە هەوری تەنك و دواتر دەگوڕێت بۆ هەوری پڕ لەگەڵ ئەوەشدا لەسەر ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بارانی مامناوەند بۆ بارانی لاواز و هەورە بروسكە و تاوەباران دەبێت”.

ئاشكراشیكرد، سەرچاوەی ئەم شەپۆلە لە دەریای ناوەڕاست، لەگەڵ دەریای سوور روو لە ناوچەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان دەكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی: پڕۆژەیەکی گرنگی کارەبا لە سەیدسادق جێبەجێدەکرێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، گوندێكی سنووری قەزای سەیدسادق بە كارەبای نیشتمانی رووناكدەكرێتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی لە…
Total
0
Share