نرخی نەوت بەڕێژەی %2 بەرزبووەوە

فۆتۆ: رۆیتەرز

ئەمڕۆ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی نەوت بەهۆی ئەگەری شکستی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئـ.ـێران، بەرزبووەوە.

بەگوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرز، نرخی نەوتی برێنتی 2 دۆلار و 22 سەنت و بەڕێژەی %2.11 بەرزبووەوە و بەرمیلێکی گەیشتە 107 دۆلار.

هاوکات، نرخی نەوتی تەکساسی ئەمریکیش 2 دۆلار بەرزبووەوە و بەرمیلێکی بە 96 دۆلار 42 سەنت کڕین و فرۆشتنی پێوەکرا.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share