شارەزایەك ئەو دراوە دیاریدەكات كە قازانجی لە دۆلار زیاترە

جێگرەوەی دۆلار لەڕووی سەقامگیری و قازانج كام دراوەیە؟

شارەزایەك باس لە دراوە جێگرەوەكان و قازانجبەخشترەكان لە دۆلار دیاریدەكات، ئەمەش لەكاتێكدایە دراوە ئەمریكییەكە لە بەردەم ڕەخنەدایە بەهۆی بەكارهێنانی لەلایەن واشنتن-ەوە وەك ئامرازی سزا.

یەفگینی میرۆنیوك، شارەزا لە دامەزراوەی (فریدۆم فاینانس) دەڵێت، پێنوێنیی دۆلار لەماوەی سێ مانگی ڕابردوودا ڕوو لە دابەزینە، لەكاتێكدا یەدەگی فیدڕاڵی (بانكی ناوەندی ئەمریكا) توانی بازاڕ هێوربكاتەوە، بەڵام لەسەر ئاستی دوور مەودا مەترسیی دەركەوتنی نیشانەكانی قەیران لە ئابوریی جیهانیدا هەیە، كە هۆكار دەبێت بۆ زیادبوونی خواست لەسەر دۆلار وەك دراوێك، كە كەمتر ڕوبەڕووی گۆڕانكاری و هەڵاوسان دەبێتەوە.

شارەزاكە پێیوایە، لە ماوەی داهاتوودا دراوی چینی زیاتر قازانجبەخش دەبێت لە هاوتا ئەمریكییەكەی.

وتیشی، لەماوەی قەیرانی ئابوریی جیهاندا یەدەگی دراوی چینی بەردەوامبوو لە گەشەكردن، بەهەمان شێوەش ئابوریی وڵاتەكە، بەهۆیەوە ئەگەری هەیە یوانی چینی بەشێوەیەكی گەورە بەرزببێتەوە.

دەربارەی دراوە جێگرەوەكانی دۆلار لەماوەی قەیرانەكاندا ئەوەی خستەڕوو، یەنی ژاپۆنی سەقامگیرە لە بەرامبەر دۆلار، تۆكیۆ سەرچاوەی دارایی پێویستی هەیە بۆ زامنكردنی سەربەخۆیی.

شارەزاكە یەنی بە “پەناگەیەكی پارێزراو” ناوبرد، بەهۆی ئەوەی دراوە ژاپۆنییەكە سەقامگیریی خۆی نیشاندەدات لەماوەی بەرزی و نزمییەكانی بازاڕ و دواتریش لەكاتی ئاساییبوونەوەی ئابوریدا.

س: نۆڤۆستی + RT

بابەتی پێشتر

توخێل بە (200 بۆ 250) ملیۆنەوە دەگەڕێتەوە بۆ بازاڕی گواستنەوەکان

بابەتی دواتر

سەرۆکی لازیۆ لەپێناو ماوریزیۆ ساریدا سەرجەم پەیوەندییەکانی پچڕاندووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

نوێکردنەوەی سزاکانی سەر فەنزوێلا لە لایەن ئەمریکاوە، نرخی نەوتی بەرزکردەوە. ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی جیهاندا، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی…
زیاتر ببینە

لقی سلێمانیی بانكی ناوە‌ندیی ھە‌رێم: هەڵمەتێكی چەواشەكارانە دژی سلێمانی هەیە و ‏دەرهاویشتەی سیاسییە

بە‌ڕێوە‌بە‌رایە‌تیی گشتیی بانكی ناوە‌ندیی ھە‌رێم / سلێمانی، لە ڕوونكردنەوەیەكدا دەڵێت، ماوە‌یە‌كە‌ ھە‌ڵمە‌تێكی چە‌واشە‌كارانە لە‌ دژی سلێمانی ھە‌یە‌، بەتایبەت…
Total
0
Share