نرخی نەوت 76 دۆلاری تێپەڕاند

نرخی نەوت بەردەوامە لەبەزربوونەوە و ئەمڕۆ هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت 76 دۆلاری تێپەڕاند.

ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه ‌لەگەڵ كردنەوەی بازاڕەكاندا، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بەراورد بە دوێنێ زیاتر لە دۆلارێك بەرزبووەوە و بە 76.35 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا.

هاوکات نرخی‌ بەرمیلێک نەوتی‌ خاوی تەكساسیش بە 72.38 دۆلار مامەڵەی‌ پێوەكرا.

لەمساڵدا و دوای تێپەڕاندنی لێكەوتەكانی كۆرۆنا، نرخی نەوتی خاو بەڕێژەی 45% بوژاندنەوەی بەخۆیەوە بینیوە، بەتایبەت بە ئاساییبوونەوەی گەورەئابورییەكانی جیهان بەشێوەی پلەبەند و تێپەڕاندنی ئاستەنگەكانی پەیوەندیدار بە كۆررۆنا و كەمكردنەوەی بڕی بەرهەمهێنان لەلایەن وڵاتانی هەناردەكاری نەوت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە داهاتوودا نوقم دەبین.. نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداریی لە بەرزبوونەوەی ئاستی دەریاکان دەدات

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش، ڕۆژی سێشەممە هۆشداریدا لەوەی “بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاکان داهاتوو دەخنکێنێت”، ئاماژەی بەوەشکرد…
Total
0
Share