نرخی بەنزین لە دهۆك نزیكەی 50 دیناری چووەسەر

نرخی بەنزین لە پارێزگای دهۆك بەرزبووەوە و جۆرە جیاوازەكانی بۆ هەر لیترێك نزیكەی 50 دینار زیادیكردووە.

هەلکەفت شەرەفانی، خاوەنی یەکێک لە بەنزینخانەكانی دهۆك بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەمڕۆ نرخی بەنزین بۆ هەر لیترێك 45 دینار زیادبووە، بەجۆرێك بەنزینی نۆرماڵ كە پێشتر بە 975 دینار بوو بۆ هەر لیترێك، بەرزبووەتەوە بۆ 1025 دینار.

بەنزینی موحەسەنیش نرخی یەك لیتری لە 1075ەوە بۆ 1120 دینار، سوپەریش لە 1240ەوە بۆ 1285 دینار بەرزبووەتەوە.

بەوتەی ئەو خاوەن بەنزینخانەیە گرانبونی نرخی نەوتی خاو و بەنزینی کۆمپانیای کار هۆکاری زیادبوونی نرخە.

ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەشێوەیەكی بەرچاو زیادیكرد و گەیشتە 123.28 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەولێر: ئەو ئۆتۆمبێلەی کاغەز و کلێنکسی لە شەقام بڵاوکردەوە دەستی بەسەرداگیرا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت، ئەو ئۆتۆمبێلەی کاغەز و کلێنکسی لە شەقام بڵاوکردەوە دەستی بەسەرداگیرا. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر، لە…
زیاتر ببینە

کەشناسی: ئێستا بەرەی پێشەوەی ئەو نزمە پاڵەپەستۆیە گەیشت کە دەبێتە هۆی بەفربارینێکی زۆر

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان وێنەیەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، “هەرئێستا ئەو نزمە پاڵەپەستۆیە نزیکبووەوە کە پێشبینیدەکرێت…
Total
0
Share