د. بڕیار ڕەشید: داوامانکرد بڕیارەکانی خەرجیی حاکیمە هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە

د. بڕیار ڕەشید، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، داوایانکردووە تەواوی بڕیار و ڕاسپاردەکانی خەرجیی حاکیمە کە لەلایەن حکومەت و ئەنجومەنی نوێنەرانەوە دەردەچن، هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە.

هاوکات ئاماژەی بەوەشدا، “جەختمانکردەوە لەوەی کە جوتیارانی هەرێمی کوردستانیش هاوشێوەی ناوەڕاست و خوارووی عێراق سودمەندی بڕیارەکان ببن و لێی بێبەشنەبن.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڕیار رەشید: داوامانکرد بەنزین و نەوتی سپی بە نرخی پاڵپشتیکراو بۆ پارێزگاکانی هەرێم دابینبکرێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “داوامان لە وەزیری نەوتی عێراق کرد بەنزین و نەوتی سپی بە نرخی پاڵپشتیکراو…
Total
0
Share