عەدنان عوسمان دەستی لەكاركێشایەوە

عەدنان عوسمان ڕایگەیاندووە، دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە ئەندامیەتی خانەی ڕاپەڕاندن و وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان ڕاگەیاند.

لە نوسینێكدا لە تویتەر كە ئەمشەو یەكشەممە 17ی كانونی دووەم، عەدنان عوسمان نوسیویەتی، “بۆ ڕای گشتی و گۆڕانخوازانی ئازیز، ئاڕاستە و ئیدارەدانی بزوتنەوەکە گەیشتووەتە دۆخێک نە ئەتوانم تیایدا بەشدار بم و نە توانای بەرگری لێکردنیم هەیە”.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، “هەر بۆیە بە ناچاری و دڵێکی پڕ حەسرەتەوە دەستلەکارکێشانەوەی خۆم لە ئەندامیەتی خانەی ڕاپەڕاندن و وتەبێژی بزوتنەوەکە ڕادەگەیەنم”.

ئەوەش لەكاتێكدایە، بەگوێرەی دەستلەكاركێشانەوەیەك كە وێنەیەكی دەستی تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە، عەدنان عوسمان لە 14ی ئەیلولی ساڵی 2020، دەستلەكاركێشانەوەی لە ئەندامیەتی خانەی ڕاپەڕاندن پێشكەش كردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕاپەڕین.. لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا مامۆستایەکی زانکۆ گیانیلەدەستدا

درەنگانی شەوی ڕابردوو بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە مامۆستایەکی زانکۆی ڕاپەڕین گیانیلەدەستدا و منداڵەکەشی برینداربووە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند،…
Total
0
Share