سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و هەردوو جێگرەکەی یەکلایی بووەوە

لە یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراقدا سەرۆک و هەردوو جێگرەکەی خولی نوێی پەرلەمانی عێراق یەکلایی بووەوە و محەمەد حەلبووسی بە 200 دەنگ، بووەوە بە سەرۆکی پەرلەمان.

لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقدا کە دوو بەتەمەنترین ئەندامی پەرلەمان بەڕێوەچوو، ئامادەبووانی دانیشتنەکە بە زۆرینەی دەنگ و بە 182 دەنگ، حاکم زاملی یان وەک جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژارد.

هاوکات وەک نەریتێکی سیاسی کە جێگری دووەمی پەرلەمانی عێراق پشکی کوردە، ئامادەبوانی دانیشتنەکە شاخەوان عەبدوڵا، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستانیان وەک جێگری دووەمی پەرلەمانی عێراق هەڵبژارد.

لە ڕکابەری بەدەستهێنانی پۆستی جێگری دووەمی پەرلەمانی عێراق، شاخەوان عەبدوڵا و سروە عەبدولواحید خۆیان کاندید کردبوو، بەڵام وەک ڕێککەوتنی پێشوەختەی لەسەر کرابوو، شاخەوان عەبدوڵا وەک جێگری دووەمی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرا.

موسەنا ئەمین، ئەندامی فراکسیۆنی یەکگرتوو، ئەگەرچی ڕایگەیاندبوو خۆی بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمان خۆی کاندید دەکات، دوای کشانەوەی ڕایگەیاند، “کشانەوەم لەبەرژەوەندی هیچ لایەنێک نەبووە، بەڵکو دوای بینینی ئەو دۆخەی ئەمڕۆ بڕیارمدا بکشێمەوە”.

بابەتی پێشتر

نۆتینگهام فۆرێست 1-0 تۆتنهام

بابەتی دواتر

لیۆن 1-1 پاریس سان جێرمان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share