بێستوون فایەق: مووچە هێڵی سووری یەکێتییە

بێستوون فایەق، راوێژکاری بافڵ جەلال تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، پێویستە مووچە بەدەربکرێت لە ململانێ سیاسییەکان و دەشڵێت، “مووچە هێڵی سووری یەکێتییە”.

بێستوون فایەق لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند، “نابێت هیچ دۆخێکی سیاسی لە نێوان هەرێمی کوردستان و عێراقدا، بگاتە ئەو ئاستەی سزای فەرمانبەرانی هەرێم بدرێت و دەبێت مووچە بەدەربکرێت لە هەموو ئەو ململانێیانەی لەنێوان عێراق و هەرێمدا هەیە”.

وتیشی، “دەبێت لە ئێستا بەدواوە، هەموو لایەنەکانی ناو حکومەت و دەرەوەی حکومەتیش، هەنگاوی گرنگ بۆ دەرکردنی مووچە لە ململانێ سیاسییەکان بنێن”.

لە سەرەتای مانگی شەشداین و تائێستا، چارەنووسی مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە نادیاری ماوەتەوە و حکومەتی هەرێم و عێراق، یەکتری تۆمەتباردەکەن بە هۆکاری دواکەوتنی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی خاوەن دوکانەکان ئاگادار دەکاتەوە

کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەو خاوەن دوکانانەی تابلۆی ریکلامی بازرگانییان بە ستونەکانی کارەبادا هەڵواسیوە لێیبکەنەوە. بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی/رۆژهەڵات…
Total
0
Share