پۆلیسی ڕاپەڕین: کەسێک بەتۆمەتی دزیکردن دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت، لە حاجیاوا تۆمەتبارێکیان بەتۆمەتی دزیکردن دەستگیرکرد.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هاوڵاتییەک سەردانی بنکەی پۆلیسی حاجیاوای کرد و سکاڵای تۆمارکرد لەسەر تۆمەتباری (نەناسراو) کە لەلایەن تۆمەتباری نەناسراوەوە لە قەزای حاجیاوا ناو بازاڕ، لە گەڕەکی ڕاپەڕین، ماتۆڕسکیلی دوو تایەیی ئێرانی لێ دزراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ ئەم مەبەستە، دوای کردنەوەی پەڕاوی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی ورد و بەدەستهێنانی زانیاری لەسەر ئاشکراکردنی تۆمەتباری نەناسراو، هێزەکانمان لە بنکەی پۆلیسی حاجیاوا، بە هاوبەشی لەگەڵ نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕین دوای کەمتر لە 10 کاتژمێر، تۆمەتبارێکیان بە ناوی (گ، ک، ڕ) لە ڕەگەزی نێر تەمەن سەرووی 18 ساڵ دەستگیرکرد.

ڕاشیگەیاند، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا، تۆمەتبار لەبەردەم پۆلیس و دادگا دانی ناوە بە تاوانەکەیدا، کە هەستاوە بە دزینی ماتۆڕسکیلی سکاڵاکار؛ بەپێی ماددەی 443 لە یاسای سزادانی عێراقی تۆمەتبارەکە ڕاگیراوە و لێکۆلینەوەش لە ڕووداوەکە بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ماڵپەڕی بەغداد ئەلیەوم: سبەینێ ئەنجومەنی وەزیران پرسی مووچە یەکلادەکاتەوە

ماڵپەڕی بەغداد ئەلیەوم بڵاویکردەوە، سبەینێ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم یەکلاییدەکاتەوە. ماڵپەڕەکە لە زاری سەرچاوەیەکی باڵاوە…
Total
0
Share