بنكەیەكی سەربازیی ئەمریكا لە رۆژئاوای كوردستان بۆردومانكرا

هێزەكانی هاوپەیمانان لە بنكەیەكی هێزەكانی ئەمریكا لە ناوچەی شەدادی لە ریفی حەسەكە بە دوو مووشەك كرانە ئامانج، وەك ئەوەی فەرماندەی ناوەندیی ئەمریكا ئاماژەی پێدا.

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا (سنتكۆم) روونیكردەوە، هێرشەكە هیچ زیانێكی گیانی نەبووە، هیچ زیانێكیشی بە بنكەكە و كەلوپەلەكانی هاوپەیمانان نەگەیاندووە.

ئاشكراشیكرد، هێزەكانی سوریای دیموكرات شوێنی هەڵدانی مووشەكەكانیان دۆزیوەتەوە و مووشەكی سێیەمیان لەهەمان شوێن بەدیكردووە كە نەتوانراوە هەڵبدرێت.

كۆڵۆنێل جۆ بۆچینۆ، وتەبێژ بەناوی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكاوە رایگەیاند، هێرشی لەو جۆرە هێزەكانی هاوپەیمانان و هاوڵاتییانی مەدەنی دەخاتە بەردەم مەترسی، جگە لەوەی سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەكە تێكدەدات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی ڕاپرسییەکی بۆ باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان ڕاگەیاند

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بۆ باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان و بەدواداچوونی ڕاوبۆچوونی هاووڵاتییان، فۆڕمێکی ڕاپرسیی سەبارەت بە ئاستی ڕەزامەندیی گشتی ڕاگەیاند…
زیاتر ببینە

محەمەد حەلبوسی: ئامادەنیم بچمە هەولێر تەنیا بۆ ئەوەی پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران وەربگرم

محەمەد حەلبوسی رایدەگەیەنێت، ئەگەر ژیانیشم لەسەر دانابێت، ئامادەنیم بچمەوە هەولێر بۆ ئەوە ببمەوە بە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.…
Total
0
Share