عەلی حەمەساڵح: نرخی کارەبای 24 کاتژمێری توشی رەتکردنەوەی سەرتاسەریی خەڵکی هەرێم دەبێت

پەرلەمانتارێکی هەرێم رایگەیاند، لە کارەبای 24 کاتژمێریدا رەچاوی دۆخی هاوڵاتییان نەکراوە و نرخەکەی توشی رەتکردنەوەی سەرتاسەریی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەبێت.

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ئەم نرخەی ئێستا بۆ کارەبای 24 کاتژمێری دانراوە ئێجگار گرانە و رەچاوی دۆخ و بژێویی هاوڵاتییان نەکراوە.

وتیشی، تا 750 کیلۆوات، کە کەمترە لە پێنج ئەمپێر 80 هەزار دینار دانراوە؛ ئەگەر 900 کیلۆوات بەکاربهێندرێت، بۆ هەر کیلۆواتێک 166 دینارە، ناکرێت خۆت بە 40 دینار بیکڕیت و 166 دینار لە هاوڵاتییان وەربگریت.

ئەو پەرلەمانتارە پێشبینیشدەکات، نرخی کارەبا توشی رەتکردنەوەی سەرتاسەریی خەڵکی هەرێمی کوردستان ببێت و دەشڵێت، پێویستە پێش بڕیاردان، ئەنجومەنی وەزیران جارێکیتر پێداچوونەوە بە نرخەکەیدا بکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان: بۆ بەرزڕاگرتنی ئاڵای کوردستان کاتژمێرێک تاقیکردنەوەکان دوادەخەین

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، بۆ بەرزڕاگرتنی ئاڵای کوردستان کاتژمێرێک تاقیکردنەوەکان دوادەخرێت. وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان نووسراوێکی بڵاوکردەوە…
زیاتر ببینە

عێراق لە رێگای كامێرای چاودێرییەوە چاودێریی جموجۆڵی بازرگانیی دەروازە سنوورییەكانی هەرێم دەكات

حكومەتی عێراق لە رێگای كامێرای چاودێرییەوە چاودێریی جموجۆڵی بازرگانی لە دەروازە سنوورییەكانی هەرێم و عێراق دەكات كە كامێراكان…
Total
0
Share