بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغداد پێشوازی لە جانێت ئەلبێردا، باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئامادەیبوو، جەخت لە گرنگیی بەردەوامیی هەماهەنگی و پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان کرایەوە، بە مەبەستی خزمەتکردنی بەرژەوەندییە باڵاکان.
ڕۆڵی کورد لە حکومەتی نوێی عێراق و چەند تەوەرێکی دیکە لە کۆبوونەوەکەدا خرایەبەر باس و سەرۆکی یەکێتی وتی، بە پەرۆشەوە کاردەکەین تاوەکو حکومەتێک پێکبهێنین کە دیدگاکەی هاوبەشیی ڕاستەقینە و خزمەتکردنی هاوڵاتییان بێت. See less