شارەزایەکی بواری کەشناسی ڕایدەگەیەنیت، ئەوانەی بەنیازی سەفەر و گەشتن، ئەم چەند ڕۆژە باشترین کاتە.
شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسی ئاشکرایکرد، لە ئەمڕۆوە، تەواوی ئەم هەفتەیە بۆ ڕۆژانی چوارشەممە، پێنجشەممە و هەینی کەشوهەوا سەقامگیر دەبێت، ئەگەری هیچ شەپۆلێکی دابارین بۆ ناوچەکانمان لەئارادا نییە، پلەی گەرمی تا کۆتاییەکانی هەفتە و ڕۆژانی داهاتوو شەش بۆ هەشت پلە بەرزدەبێتەوە، ئەوانەی بەنیازی گەشت و سەفەرن، ئەم چەند ڕۆژە باشترین کاتە.
وتیشی، لە هەفتەی داهاتوو، بەتایبەت لە ڕۆژی شەممەوە، شەپۆلێکی بەهێزی دابارینی بەهێزتر لەوەی پێشوو، ناوچەکانمان دەگرێتەوە، شەپۆلەکە بارانی زۆرباش بۆ هەموو ناوچەکان دەڕەخسێنێت و هەورەبروسکەی زۆر و بەهێزی دەبێت، لەگەڵ ڕوودانی لافاو لە نزمایی چەم و دۆڵەکان.