سلێمانی.. حەوت کەس بەتۆمەتی بڕینی گیرفانی خەڵک دەستگیرکران

پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ چوارشممە حەوت تۆمەتباری دەستگیرکرد کە تۆمەتباربوون بە بڕینی گیرفانی هاوڵاتییان.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە چێوەی پلانی ئەمنیی پارێزگای سلێمانی بۆ ڕۆژانی جەژنی قوربان، حەوت تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە گیرفانی هاوڵاتییانیان بڕیوە.

پۆلیسی سلێمانی ناسنامەی تۆمەتبارەکانی ئاشکراکردووە، (ا، س) له‌دایكبووی‌ 1993، (ع، م) له‌دایكبووی‌ 1981، (م، ا) له‌دایكبووی 2007، (ر، ا)، له‌دایكبووی‌ 1965، (س، ص) له‌دایكبووی‌ 1983، (ا، ط) له‌دایكبووی‌ 1982 و (ع، م) له‌دایكبووی‌ 1969 بوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامی سلێمانی: هەموو رێکارێکی کارگێڕی بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتوانی بازاڕی دارەسووتاوەکە دەگرینەبەر

قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ نوێنەرانی زیانلێکەوتوانی بازاڕی دارەسووتاوەکە کۆبووەوە و رایگەیاند، “هەموو رێکارێکی کارگێڕی بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتوانی بازاڕی دارەسووتاوەکە…
Total
0
Share