رووداوێكی هاتوچۆ بووەهۆی برینداربوونی شۆفێرێك

ئەمڕۆ چوارشەممە رووداوێكی هاتوچۆ لەسەر رێگەی نێوان هەولێر و دهۆك روویدا.

بەپێی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی دهۆك، رووداوەكە لە ناحیەی رۆڤیا روویداوە و ئۆتۆمبێلێكی تایبەت كۆنترۆڵی لەدەستداوە و خۆی كێشاوە بە دیواری راگری تەنیشت شەقامەكەدا.

راگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی دهۆك راشیگەیاندووە، بەهۆی رووداوەكەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە برینداربووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانکۆی سلێمانی: ئەوانەی پەرژینی دەوری بەشەناوخۆییەکانیان تێکداوە سزادەدرێن

سەرۆکایەتیی زانکۆی سلێمانی ڕایگەیاند، ژمارەیەک خوێندکار لە بەشەناوخۆیی کامپی نوێی زانکۆ ژمارەیەک خوێندکار پەریژینی بەشەناوخۆییەکەیان تێکداوە، لیژنە بۆ…
Total
0
Share