چەند پەیامێک لە بافڵ جەلال تاڵەبانییەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەبۆنەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق و پێکهێنانی حکومەت، پەیامێکی بڵاوکردەوە، هەروەها چەند پەیامێکیشی ئاراستەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد.

دڵخۆشم کە خوێندکارێکی مام جەلال لە شوێنەکەی دانیشتووە.

عێراق لە قۆناغی پێکهێنانی حکومەتێکی نوێدایە.

حکومەتێکی سەربەخۆ و نیشتمانپەروەر پێکدەهێنین.
حکومەتی نوێ ئەو پردانە چاکدەکاتەوە کە زیانیان پێگەیشتووە، نەک زیاتر بیانشکێنێت.

حکومەتێکی نوێ دڵنیایی بدات کەچـ.ـەک تەنیا لە دەستی دەوڵەتدایە.

عێراق لە جـ.ـەنگ و خـ.ـوێنڕشتن دووردەخاتەوە و برا عەرەبەکانمان لە باوەش دەگرێت.

لێرەدا گونجاوە سوپاسی حکومەتی مەزنی پاکستان بکەین بۆ هاندانی ئەو دوو هێزە گەورەیە بۆ دانوستان و ڕاگەیاندنی ئاگربەست کە هیوادارین بگۆڕێت بۆ ئاشتییەکی بەردەوام.
دەبێت سوپاسی هەموو وڵاتانی ئەوروپا، هەموو وڵاتانی عەرەبی، بەریتانیای مەزن، تورکیا و سەرۆک ئەردۆغان بکەین بۆ کارەکانیان لە پشت پەردەوە بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و گەیاندنی ئێمە بەم خاڵەی دانوستان.

لە هەمووی گرنگتر ئەوەیە کە دەبێت سوپاسی ئەمریکا و ئێـ.ـران بکەین، ئازایەتیی زیاتری دەوێت داوای ئاشتی بکەیت و واز لە جـ.ـەنگ بهێنیت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share