نیویۆرک تایمز: ئەمریکا مووشەکێکی لە ئێران بەکارهێنا کە پێشتر بەکارنەهێندراوە

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاویکردەوە، ئەمریکا لە دوایین هێرشیدا بۆ سەر ئێران مووشەکێکی بەکارهێنا کە پێشتر هەرگیز بەکارنەهێندراوە.

ڕۆژنامەکە لە زاری سەرچاوەیەکی سەربازیی ئەمریکاوە بڵاویکردووەتەوە، وەزارەتی جەنگی ئەمریکا لە دوایین هێرشیدا بۆ سەر شوێنێکی مەدەنی لە باشووری ئێران، مووشەکێکی بەکارهێناوە کە پێشتر لە شەڕدا هەرگیز تاقی نەکرابووەوە.

ڕاشیگەیاندووە، لە هێرشەکەدا هۆڵێکی لەشجوانی و خوێندنگەیەک کراوەتە ئامانج، کە دەکەونە نزیک بنکەیەکی سوپای پاسداران لەو شوێنە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەلەفیزیۆنی ئێران: تاران سکاڵای لەسەر بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم تۆمارکرد

تەلەفیزیۆنی ئێران رایدەگەیەنێت، تاران سکاڵای لەسەر رافایێڵ گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم تۆمارکرد. تەلەفیزیۆنی ئێران لە…
Total
0
Share