وەزارەتی کارەبا، ڕایگەیاند، كوژانەوەی گشتیی كارەبا ڕوویداوە.
وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هاوڵاتییان ئاگاداردەكەینەوە بەهۆی كێشەیەكی تەکنیکییەوە لە هێڵەكانی گواستنەوەی كارەبا گرفتی كوژانەوەی گشتیی كارەبا ڕوویدا.
دەشڵێت، ئێستا تیمەكانی وەزارەتی كارەبا سەرقاڵی لێكۆڵینەوەن لە هۆكاری كێشەکە بۆ ئەوەی بەزووترین كات چارەسەری بكەن و لە چەند كاتژمێری داهاتوودا كارەبا بۆ هاوڵاتییان بگەڕێتەوە.
ئاماژە بەوەش دەکات، لەکاتی هەبوونی هەر پێشهاتێکی دیکە و گەڕانەوەی کارەبا، وەزارەتی کارەبا ڕاستەوخۆ هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە.