گەشتەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر دەستیانپێکردەوە

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هەولێر، رایگەیاند، گەشتەکانی فڕۆکەخانە دەستیانپێکردەوە.

ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، گەشتەکانی فڕۆکەخانە دەستیانپێکردەوە.

وتیشی، “ئێستا گرفت لە بەردەم گەشتەکان نەماوە و سەرجەمیان ئەنجامدەدرێن”.

بەهۆی تەمومژەوە، لە شەوی رابردووەوە تاوەکو ئێستا دووجار گەشتەکان راگیران و دواتر دەستیانپێکردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share