مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی داوای مووچەی مانگی 12 دەكەن

مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی داوای دابەشكردنی مووچەی مانگی 12 و تەوتینكردنی مووچە لەسەر بانكە فیدراڵییەكان دەكەن.

لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی رایانگەیاند، بەردەوامدەبین لە مانگرتن و هەڵوێستەكانمان تاوەكو داواكارییەكانمان جێبەجێدەكرێت.

مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی جەختیان لە دابەشكردنی مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوو كردەوە و داوایانكرد مووچە لەسەر بانكە فیدراڵییەكان تەوتین بكرێت و پلەبەرزكردنەوە دەستپێبكاتەوە و پاشەكەوتی مووچە بگەڕێندرێتەوە.

هاوكات داوایانكرد حكومەتی عێراق، هەرێم پابەندبكات بە جێبەجێكردنی داواكارییەكان و نێردە دبلۆماسییەكان چاودێریی دۆخەكە بكەن و هاوڵاتییانیش پشتیوانییان لێبكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share