كاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی نۆ راگەیەندرا

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بۆ مووچەی مانگی نۆ بەغداد بڕێك پارەی ناردووە وەك تەمویلی مووچەی مووچەخۆران و تەنها ئەو بڕەی پێویستە بۆ مووچەی هێزە ئەمنییەكان ماوە كە وردبینی لە لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەكان دەكرێت و دوای تەواوكردنی وردبینییەكە پارە دەنێرێت و دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی نۆ دەكرێت.

د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بۆ مووچەی مانگی نۆ بەغداد پێشتر بڕێك پارەی وەك تەموویلی مووچەخۆران ناردووە و بەشێكی بۆ مووچەی مانگی هەشت خەرجكراوە و تەنها ئەو بڕەی پێویستە بۆ مووچەی هێزە ئەمنییەكان ماوە كە بەغداد بینێرێت و بۆ ئەوەش وردبینی لە لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەكان بەردەوامە.

راشیگەیاند، دوای تەواوكردنی وردبینی لە لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەكان، بەغداد تەموویلی مووچەی مانگی نۆی هێزە ئەمنییەكان دەنێرێت و مووچەی مووچەخۆران دابەشدەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وێنە.. گەڕاندنەوە و بەخاکسپاردنی تەرمی کۆچبەرێکی کورد کە لە بیلاڕوسیا ‏گیانیلەدەستدابوو

تەرمی كۆچبەرێكی گەنجی كورد لە بیلاڕوسیاوە گەڕێنرایەوە هەرێمی كوردستان، لە ‏شارەزوور بەخاكسپێردرا.‏ کاوە ئەنوەر، گەنجێکی دیکەی هەرێمی کوردستانە،…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ڕێگا بە هیچ كەسێك نادەین هێزی تایبەتی هەبێت و بە هەموو شێوەیەك دژی دەوەستینەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی بەمەبەستی بەدواداچوون و لەنزیكەوە ئاگاداربوون لە دوایین بەرەوپێشچوون و گۆڕانكارییەكان، سەردانی هێزەكانی حەفتای كرد و…
Total
0
Share