وەزیری دارایی عێراق، ڕایگەیاند، مووچە پارێزراوە.
تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، ڕایگەیاند، وەزارەتی دارایی دەستیکردووە بە وەرگرتنی داواکارییەکانی یەکە ئیدارییەکان بە مەبەستی دەستپێکردنی پرۆسەی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگی ئازاری 2026.
دەشڵێت، ئەم هەنگاوانە لە چوارچێوەی ڕێکارە داراییە جێگیرەکاندایە بۆ ئەوەی دڵنیایی بدرێت لە گەیشتنی مووچە بە هاووڵاتییان لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا و بە بێ هیچ دواکەوتنێک.
ئاماژەی بەوەشکرد، ڕێوشوێنی پێویست گیراوەتە بەر کە لەگەڵ دۆخی ئێستای ناوچەکەدا دەگونجێت، تاوەکو دڵنیایی بدرێت لەوەی خەرجییە حکومییەکان و مووچە بە پارێزراوی دەمێننەوە و هیچ گرفتێکی دارایی دروست نابێت.