بە داتا.. ئەوەی لەسەر سلێمانییە بۆ دابەشکردنی مووچە بەزیادەوە دابینکراوە

وتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم، دووبارە قسەكانی هێڤیدار ئەحمەد ‏پەرلەمانتاری پارتی بەدرۆدەخاتەوە، بە داتا ئاشكرایدەكات كە سلێمانی بە ناردنەوەی ‏داهاتی ناوخۆ بەتەواوەتی بەشداربووە لە ‏دابینكردنی بودجەی پێویست بۆ دابەشكردنی ‏مووچە.‏

سەمیر هەورامی وتەبێژی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ‏ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردووەتەوە وەك تەواوكاریی وەڵامەكانی بۆ هێڤیدار ئەحمەد ‏پەرلەمانتاری پارتی، كە سلێمانیی بە نەناردنەوەی داهات تۆمەتباركردبوو.‏

وتەبێژەكەی قوباد تاڵەبانی بە داتا و ژمارە دەیسەلمێنێت کە “هێڤیدار ئەحمەد هیچ ‏زانیارییەکی دروستی نییە”، جەختدەكاتەوە سلێمانی بە‌و پشكە‌ی لە‌سە‌ریە‌تی بە‌شدارە‌ لە ‏دابینكردنی بودجە‌ی پێویست بۆ دابە‌شكردنی مووچە‌.‏

بەپێی داتاکانی سەمیر هەورامی، كۆی گشتیی پارە‌ی داھاتی ناوخۆ كە‌ لە ئەمساڵدا بۆ ‏مووچە‌ تە‌رخانكراوە،‌ لە‌ ھە‌موو پارێزگاكانی ھە‌رێمی كوردستان بریتیە‌ لە دوو تریلیۆن و ‏‏559 ملیار دینار، لە‌و بڕە‌ پارە‌یە‌، یەک ترلیۆن و 102 ملیار دیناری پارێزگای سلێمانی ‏دابینیكردووە‌ لە‌ داھاتی ناوخۆی پارێزگاكە.‏

وتەبێژەكەی قوباد تاڵەبانی ئاشكراشیكردووە، پە‌رلە‌مانی كوردستان كە‌ لە‌ ھە‌ولێرە‌، ‏بە‌شێكی بودجە‌ بەگەڕخستنی لە‌ داھاتی كۆكراوە‌ی سلێمانی دابیندە‌كرێت.‏

بۆیە سەمیر هەورامی دەڵێت، ” جێی قبوڵكردن نییە‌ جارێكی تر تۆمە‌ت بە‌خشین بە‌ ‏سلێمانی و ئیدارە‌ی سلێمانی، چونکە داتاكان سە‌لمێنە‌ری ئە‌وە‌ن كە‌ ئە‌وە‌ی لە‌سە‌ر سلێمانییە‌ ‏بۆ دابە‌شكردنی مووچە،‌ بە‌زیادە‌وە دابینكراوە”‌.‏

پارە‌ی دابینكراوی 11 مانگی 2021‌:‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن دەرگای داواکاری بۆ کارمەندی سەر سندوقەکانی دەنگدان دەکاتەوە

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، دەرگای داواکاری بۆ کارکردن لەسەر سندوقەکانی دەنگدان دەکرێتەوە. کۆمسیۆنی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share