وۆڵ ستریت جۆرناڵ: جەنگی ئۆکرانیا زیاتر لە کۆرۆنا زیانی بە وڵاتانی هەژار گەیاندووە

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی ئاشکرایکردووە، هێرشی ڕوسیا بۆسەر ئۆکرانیا هۆکاری قەیرانێکی گەورەی کەمبوونەوە و گرانبوونی نرخی بەشێک لە کاڵا و شتومەکە بنەڕەتییەکانە بەتایبەتی لە وڵاتانی هەژاردا، زیانەکانی زیاترن لە بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا.

ڕۆژنامەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، نزیکەی 50 دەوڵەت کە زۆرینەیان هەژارن، 30% زیاتری گەنم لە ئۆکرانیا و ڕوسیاوە هاوردە دەکەن.

ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی نێودەوڵەتیی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە، ئەو دوو وڵاتە نزیکەی یەک لەسەر سێی دانەوێڵەی جیهان دابین دەکەن، 52%ی زەیتی گوڵەبەڕۆژەی جیهان هەناردە دەکات.

ئەندەر میت جیل سەرۆکی بانکی نێودەوڵەتی بە ڕۆژنامەکەی وتووە، “ئەگەر ئەو ململانێیە بەردەوام بێت، زیان و قەیرانەکان کە دروستی دەکات زۆر زیاتر دەبێت لەوەی کۆرۆنا دروستیکرد”، جەختیکردووەتەوە، “لەکاتی کۆرۆنا بڕیارەکانی قەدەغەی هاتوچۆ و داخستن بڕیارێکی سیاسی نەبوو بۆیە دەکرا لەهەر کاتێکدا بڕیارەکە هەڵبوەشێنرێتەوە، بەڵام ئەو قەیرانەی ئێستا هەیە بژاردەی زۆری لەبەردەمدا نییە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە نزیکەی کۆتایی ساڵی 2022دا لەزۆرینەی وڵاتانی پێشکەوتوودا ئابووری دەگەڕێتەوە بۆ پێش پەتای کۆرۆنا بەڵام بۆ وڵاتانی هەژار و تازەپێگەیشتوو کەمتر دەبێت بە 4%.

پێشبینیش دەکات قەرزەکانی سەر وڵاتانی هەژار بەرزببێتەوە بۆ بەرزترین ئاستی لە 50 ساڵی ڕابردوودا.

بەپێی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، هێرشی ڕوسیا بۆسەر ئۆکرانیا گەورەترین کێشەی لە بازاڕی دانەوێڵەدا دروستکردووە لەماوەی دەیان ساڵی ڕابردوودا، سەرەڕای کێشە لەبازاڕی نەوتدا کە لە ساڵی 1990ەوە هاوشێوەی نەبووە لە شەڕی عێراق – کوەیت.

بانکی نێودەوڵەتی پێشبینی دەکات تێکڕای نرخی نەوت لەو ماوەیەی لەمساڵدا ماوە 130 دۆلار بێت.

ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا بەشێوەیەکی تایبەتی پشتدەبەستن بە گەنمی ڕوسیا و ئۆکرانیا، میسریش گەورەترین هاوردەکاری گەنمی ئەو وڵاتانەیە لەجیهاندا، کە زیاتر لە 70%ی گەنمەکەی لەو وڵاتانە دابیندەکات.

حکومەتی میسر ئاشکرایکردووە، قەیرانی ئۆکرانیا تێچووی دابنیکردنی گەنمی لە وڵاتەکەیاندا بەبڕی نزیکەی یەک ملیار دۆلار زیاتر کردووە، ئاماژەی بۆ ئەوەکرد بەدوای سەرچاوەی دیکەی دابینکردنی گەندا دەگەڕێن.

لە لوبنان نرخی ئارد بەڕێژەی 1000% بەرزبووەتەوە لەدوای شەڕی ڕوسیا لە ئۆکرانیا.

لە تورکیا، بەهۆی کاریگەرییەکانی شەڕی ڕوسیا لە ئۆکرانیا نرخی زەیت و بەرهەمەکانی دانەوێڵە بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوونەتەوە.

لە ئەفریقا بەهۆی سەرهەڵدانی کۆرۆنا قەیرانی گرانبوونی گەنم سەریهەڵدا، بەڵام ئەو قەیرانەی ئێستا بەهۆی شەڕی ئۆکرانیاوە لەو ناوچەیە هەیە بەڕێژەی 62% زیاترە لە ساڵی ڕابردوو.

لە کینیا نرخی نان بەڕێژەی 40% بەرزبووەتەوە، لە تەنزانیا بەڕێژەی 5% بەرزبووەتەوە.

بابەتی پێشتر

تەرمی یەكێك لەو گەنجانەی خۆیان خستبووە ڕووباری سیروانەوە دۆزرایەوە

بابەتی دواتر

تیشكە سپییەكەی كوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بانكی ناوەندی سزای رێكخراوێك دەدات

بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی سپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی تیرۆرستان، بانکی ناوەندیی عێراق بڕیاریدا مامەڵەکردن لەگەڵ رێکخراوی “بلاک ئێکس” قەدەغە…
Total
0
Share