تۆمەتبارێکی رووداوەکەی شەوی رابردوو خۆی رادەستی پۆلیسی سلێمانی کرد

تۆمەتبارێکی رووداوەکەی شەوی رابردووی شاری سلێمانی بەناوی (ز،ح،ع) خۆی رادەستی پۆلیس کرد.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی شەوی رابردوو لە رێستۆرانتێکی شاری سلێمانی شەڕ و ئاڵۆزی دروست بوو و تەقەکرا، یەکێک لە تۆمەتبارانی هەڵکوتانەسەر رێستۆرانتەکە خۆی رادەستی هێزەکانی پۆلیس کرد.

ئاماژەی بەوەشدا، هێزەکانی پۆلیس و ئاسایشی سلێمانی بەردەوام بوون لە گەڕان و بەدواداچوونەکانیان بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتباران، سەرئەنجام یەکێک لە تۆمەتباران خۆی رادەستی هێزەکانی پۆلیس کرد و دەستیشگیرا بەسەر چەکێک لەجۆری دەمانچەی تورکی.

پۆلیسى سلێمانى دەشڵێت، لە ئێستادا تۆمەتبار (ز،ح،ع) بە بڕیاری دادوەر راگیراوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە، هێزەکانیشیان بەردەوامن لە گەڕان بۆ دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارانەی دیکە کە لەلایەن دادوەرەوە فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرکراوە و لە داهاتووشدا هەر کەسێک فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەربچێت هێزەکانیان دەستگیری دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەسێک بەتۆمەتی فرۆشتنی بیستۆک کە لە تاقیکردنەوەکاندا بەکاردەهێندرێت دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران رایدەگەیەنێت، کەسێکیان بەتۆمەتی فرۆشتنی بیستۆکی بچووک، کە لە تاقیکردنەوەکاندا بەکاردەهێندرێت، دەستگیرکردووە. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران لە…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری گومرگی هەرێم: كەلوپەلەكانی تایبەت بە سیستمی غاز بەر لە هاوردەكردنیان پشكنینیان بۆ دەكرێت

بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێم روونكردنەوە لەبارەی هاوردەكردنی تانكیی غاز و كەلوپەلەكانی دیكەی سیستمەكە دەدات و جەختیشدەكاتەوە سەرجەمیان لە…
Total
0
Share