وەزارەتی تەندروستی: 54 کەسی دیکە توشی کۆرۆنا بوون

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 2ی کانونی دووەم ڕایگەیاند کە 54 توشبوون و دوو گیانلەدەستدان بەکۆرۆنا لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا تۆمارکراوە.

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 13 توشبوون لە هەولێر، 13 لەسلێمانی،24 لە دهۆک، سێ لەگەرمیان و یەک توشبوون لە هەڵەبجە تۆمارکراون.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە دوو کەس بەهۆی کۆرۆناوە گیانیانلەدەستداوە، ئەو دوو گیانلەدەستدانە لە دهۆک بووە و شارەکانی دیکە هیچ گیانلەدەستدانێکیان تۆمارنەکردووە.

بەپێی ئامارە گشتییەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا 106 هەزار و 239 کەس توشبوون لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە، لەو ژمارەیەش 99 هەزار و 608 کەس چاکبوونەتەوە، سێ هەزار و 474 کەسیش گیانیانلەدەستداوە.

بابەتی پێشتر

ئارسیناڵ بە فرۆشتنی چوار یاریزان ئامانجی سەرەکی پێکا

بابەتی دواتر

ئەتلەتیکۆ دەبێتە پاڵەوانی لالیگا؟ داتا و ژمارەکان پاڵەوانی وەرز دیاریدەکەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەرگرتنی ڤاکسینی جیاواز.. وەزارەتی تەندروستی و بەڕێوەبەرایەتییەکان قسەی جیاواز دەكەن

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕەتیدەکاتەوە لەڕووی زانستی پزیشکییەوە ڕێگەپێدراوبێت دوو ژەمە ڤاکسینی جیاواز وەربگیرێت، بەڵام بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان دەڵێن،…
Total
0
Share