تەندروستیی جیهانی داوا لە چین دەکات هاوبەشی جددی بکات سەبارەت بە کۆرۆنا

شاندێکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لەگەڵ بەرپرسانی چین کۆبووەوە بۆ تاوتوێکردنی بەرزبوونەوەی زۆری ژمارەی تووشبووانی کۆڤید-19 لە وڵاتەکەیان، رێکخراوەکە داواینکرد داتاکان بەشێوەی ڕاستەقینە هاوبەشی پێبکەن.

رێکخراوەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە شاندەکە دیسانەوە داوای هاوبەشکردنی بەردەوامی داتای تایبەتیان لەسەر دۆخی پەتاکە کردووە، لەکاتی ڕاستەقینەدا، لەوانەش داتای زیاتر لەسەر ڕێکخستنی بۆماوەیی، کاریگەری نەخۆشییەکە، ئەو حاڵەتانەی پێویستیان بە مانەوە لە نەخۆشخانە و یەکەکانی چاودێری چڕ هەیە، هەروەها ئامارەکانی مردن.

لە لایەکی دیکەوە ئەڵمانیا داوای کرد چاودێری بۆ جۆرەکانی ڤایرۆس لە فڕۆکەخانەکانی ئەوروپا دابنرێت، بەبێ ئەوەی پشکنین بەسەر ئەو کەسانەدا بسەپێنێت کە لە چینەوە دێن.

وەزارەتی تەندروستیی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند کە پێویست ناکات ئێستا ئەو پابەندبوونە جێبەجێ بکرێت بۆ ئەو گەشتیارانەی لە چینەوە دێن کە پێش چوونە ژوورەوە پشکنینی کۆرۆنایان بۆ بکەن.

پێشتر فەرەنسا، ئیسپانیا، ئیتاڵیا و بەریتانیا داوایان کردبوو کە ئەو گەشتیارانەی لە چینەوە دێن، پشکنینی نێگەتیڤ بۆ تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا پیشان بدەن.

ئەمەریکا لەگەڵ ژاپۆن و چەند وڵاتێکی ئەوروپی بڕیاریدا کۆنترۆڵ بەسەر ئەو گەشتیارانەدا بسەپێنن کە لە چینەوە دەگەن، ئەمەش لەبەر ڕۆشنایی ڕێوشوێنی خۆپارێزی، کە سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بە خۆپارێزی ناوی دەبات، بە لەبەرچاوگرتنی کەمی زانیاری لە پەکینەوە دوای هەڵگرتنی ئەو سنووردارکردنانەی کە بۆ بەرەنگاربوونەوەی Covid.

بەڵام دەسەڵاتدارانی تەندروستی لە چین پشتڕاستیان کردەوە کە داتاکانیان بە شەفافیەتەوە بڵاوکردووەتەوە.

 

بابەتی پێشتر

هۆشداری لە روودانی لافاوێکی دیکە لە بەغداد دەدرێت

بابەتی دواتر

لە شەوی سەری ساڵدا 27 تیمی تەندروستیی لەسەر شەقامەکان لە خزمەتی هاوڵاتییاندا بوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری تەندروستی: تیمێکی تەندروستیی یونامی بۆ چارەسەری توشبووانی کۆرۆنا دێنە هەولێر

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 20ی تشرینی یەکەم، ڕێککەوتنێکی لەگەڵ ڕێکخراوەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان واژووکرد بەمەبەستی هاتنی تیمێکی تەندروستیی…
Total
0
Share