وەزیری تەندروستی: تیمێکی تەندروستیی یونامی بۆ چارەسەری توشبووانی کۆرۆنا دێنە هەولێر

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 20ی تشرینی یەکەم، ڕێککەوتنێکی لەگەڵ ڕێکخراوەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان واژووکرد بەمەبەستی هاتنی تیمێکی تەندروستیی یونامی بۆ چارەسەرکردنی توشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، دکتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “ئەمڕۆ شانازی دەکەین کە نوێنەری ڕێکخراوەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستانی لەسەر ئاستی عێراق پەسەند کرد تاوەکو تیمی تەندروستیی خۆیان ڕەوانە بکەن و چارەسەری توشبووانی کۆرۆنا بکەن”.

وەزیری تەندروستی وتیشی کە ئەمە یەکەم جار نییە نەتەوەیەکگرتووەکان ستایشیی تەندروستیی هەرێمی کوردستان دەکات لە ڕوبەڕووبوونەوەی کۆرۆنادا، دوای ئەم ڕێککەوتنەش نەخۆشخانەکانی هەولێر دەبنە ئەو ناوەندانەی کە تیمی یونامی چارەسەری توشبووانی کۆرۆنای تێدا دەکەن.

دکتۆر سامان بەرزنجی ئاماژەی بەوەکرد، پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان لە ئاستێکی زانستیی و پزیشکیی بەرزدان بەجۆرێک کە ئەگەر لە پزیشکان و کارمەندانی وڵاتانی پێشکەوتوو باشتر نەبن خراپتر نین.

“ئێمە لە ژێر چاودێری نەتەوەیەکگرتووەکان و ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی تاوەکو ئێستا چەند جارێک پرۆتۆکۆڵی چارەسەرکردنی توشبووانی کۆرۆنامان گۆڕیوە، بە باشترین ڕێکارەکانی چارەسەر لەسەر ئاستی جیهان” وەزیری تەندروستیی هەرێم وای وت.

لە هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا، 61 هەزار 703 کەس توشی کۆرۆنا بوون بەپێی ئامارە فەرمییەکان، لەو ژمارەیەش 2 هەزار و 187 كەس گیانیانلەدەستداوە، كە زۆرترینیان لە پارێزگای سلێمانی بوون كە هەزار و 90 گیانیان لەدەستدانە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەشتوگوزاری هەڵەبجە: لە چوار رۆژی جەژندا نزیکەی 85 هەزار گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی هەڵەبجەیان کردووە

بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری هەڵەبجە بڵاویکردەوە، لە هەر چوار رۆژی جەژنی قورباندا 84 هەزار و 176 کەس سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانیان…
زیاتر ببینە

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر: بەردەوام دەبین لە پێکەوەکارکردن بۆ رێگریکردن لە روودانەوەی کارەساتی هاوشێوەی هەڵەبجە

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لە ساڵڕۆژی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمڕۆ 36هەمین ساڵڕۆژی کۆمەڵکوژیە دڕاندانەکەی…
Total
0
Share