حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاگادارییەکی بۆ سەرجەم هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان، کە لە ئیمارات گیریانخواردووە، بڵاوکردەوە.
دەقی ئاگادارییەکە:
دوای هەوڵە بەردەوامەکانیان بۆ هێنانەوەی ئەو هاوڵاتییانەی کە گیریان خواردووە، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی فیدراڵ بۆ گەڕاندنەوەی ئەو هاوڵاتییانەی بەهۆی ئەو هەلومەرجەی ئێستا لە ئیمارات گیریان خواردووە.
بە سوپاسەوە شانشینی عەرەبیی سعودیە، سنوورەکانی بە ڕووی ئەو کەسانەدا کردەوە کە دەیانەوێت لە ڕێگەی دەروازەی سنووری عەرعەرەوە بگەڕێنەوە، بەبێ ئەوەی پێویستیان بە ڤیزای پێشوەختە هەبێت. دەتوانن ڕاستەوخۆ لە ئیمارات بێنە سعودیە و لە خالی سنووریی (البطحاء) ڤیزا وەرگرن و دواتر دێنەوە عەرعەر و لەوێشەوە عێراق و هەرێمی کوردستان.
ئەو هاوڵاتییانەی لە ئیماراتن و ئارەزووی گەڕانەوەیان هەیە، دەتوانن سوود لەم دەرفەت و ڕێکارە وەربگرن بۆ گەڕانەوەیان بە سەلامەتی.