وەزارەتی ناوخۆ: ئەگەر مۆڵەتی نوێی شۆفێریت پێنەبوو بە مۆبایل نیشانی مەفرەزەکانی بدە

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، لەمەولا ئەگەر مۆڵەتی نوێی شوفێریت لەلا نەبوو، لە کاتی بینینی مەفرەزەکانی پۆلیسی هاتوچۆ، دەتوانن کۆپیی دیجیتاڵی مۆڵەتەکەتان نیشانبدەن.

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەپڵیکەیشنی KRDPass بۆ مۆڵەتی نوێی شۆفێری، لەسەر هەردوو سیستمی ئەندرۆید و ئەپڵ وەکو دەروازەی ئەلیکترۆنیی هاوڵاتییانی کوردستان بەردەستە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا هەڵگرانی مۆڵەتی نوێی شۆفێریی دیجیتاڵی، دەتوانن کۆپیی ئەلیکترۆنیی مۆڵەتەکەیان لەسەر ئەو ئەپڵیکەیشنە ببینن. هەموو وردەکارییەکانی مۆڵەتی شۆفێری و کۆپییەکی دیجیتاڵی کەوتووەتە بەردەست شۆفێران.

رێنمایی شۆفێرانیش دەکات، “ئەپڵیکەیشنەکە بکەرەوە و وەشانی نوێی دابەزێنە (ئەپدەیتی بکە). پاشان لە بەشی جزدان، مۆڵەتەکەت ببینە. لەمەولا ئەگەر مۆڵەتی نوێی شوفێریت لەلا نەبوو، لەکاتی بینینی مەفرەزەکانی پۆلیسی هاتوچۆ، دەتوانن کۆپیی دیجیتاڵی مۆڵەتەکەتان لەسەر ئەپڵیکەیشنی ئاماژەبۆکراو پیشانبدەن و بێ کێشە تێپەڕبن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی: یۆبیلی زێڕینی 50 ساڵەی دامەزراندنی وێستگەی کارۆئاویی دوکانە

کارەبای سلێمانی رایگەیاند، یۆبیلی زێڕینی 50 ساڵەی دامەزراندنی وێستگەی کارۆئاویی دوکانە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی، بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یۆبیلی…
Total
0
Share