وەزارەتی دەرەوەی عومان رایگەیاند، هەردوو وەفدی ئەمریکی و ئێرانی، لە میانەی دانوستانەکانی جنێڤ، کرانەوەیان بۆ چارەسەری گرفتەکان دەربڕیوە.
وەزارەتی دەرەوەی عومان، لە راگەیەندراوێکدا لەبارەی سێیەمین خولی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران، کە ئەمڕۆ لە جنێڤ بە نێوەندگیریی ئەو وڵاتە بەڕێوەچوو، ئاماژەی بەوەکرد، هەردوو وەفدەکە پێشنیازی نوێی ئێرانیان سەبارەت بە پرسی ئەتۆمی تاوتوێکردووە.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەمریکا و ئێران لەکاتی دانوستانەکانی جنێڤدا، کراوەیی خۆیان بۆ بیرۆکە و چارەسەری نوێ بۆ گرفتەکانی نێوانیان دەربڕیوە.