بەرپرسێکی ئەمریکی: ئێران لەسەرجەم سازشەکانی سەبارەت بە دۆسیەی ئەتۆمی ‏پەشیمانبووەتەوە

بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرایکرد، ئێران لەسەرجەم ئەو چارەسەر و ‏سازشانە پەشیمانبووەتەوە کە لە گفتوگۆکانی پێشوودا پێیگەیشتبوون بەمەبەستی ‏زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی 2015. ‏

بەرپرسێکی ئەمریکی کە نەیویستووە ناوی ئاشکرابکات، ڕایگەیاندووە، ئێران پێشتر لەو ‏پێشنیازانەی بۆیکرابوو لەلایەن وڵاتانی بەشدار لە دانوستانەکانی ڤیەننا، تائاستێک سازشی ‏نیشاندابوو، بەڵام ئێستا لەوانە پاشگەزبووەتەوە. ‏

ئەو بەرپرسە ئەمریکییە ڕایگەیاندووە، ئێران دەستیکردووە بەخێراکردنی چالاكییەكانی ‏بەرنامە ئەتۆمییەکەی بەشێوەیەکی ئیستیفزازی.‏

چەند ڕۆژی ڕابردوو گەڕی حەوتەمی گفتوگۆکانی ڤیەننا بە بەشداری یەکەم شاندی ‏حکومەتی نوێی ئێران دەستیپێکردەوە، قسە لەسەر ئەوە هەبوو كە ئێران ڕەزامەندیی ‏نیشانداوە بە مەرجدارکردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی لەبەرامبەر کەمکردنەوەی سزاکانی ‏سەر وڵاتەکەی، بەڵام پێدەچێت دواتر ڕەوشەكە گۆڕابێت.‏

لەچوارچێوەی گەڕی حەوتەمی دانوستانەكاندا، كە ڕۆژی هەینی كۆتایی هات، گفتوگۆی ‏ناڕاستەوخۆ لەنێوان ئەمریکا و ئێران هەبوو، جگە لە دانوستانە ڕاستەوخۆكانی ئێران و ‏وڵاتانی دیكەی بەشدار لە ڕێككەوتنە ئەتۆمییەكە.‏

وڵاتانی ئەوروپا ڕەخنە لەو مەرجە نوێیانە دەگرن کە دەسەڵاتی ئێستای کۆماری ئیسلامی ‏جەختیان لێدەکاتەوە. ‏

بابەتی پێشتر

قوربانییانی گڕكانەكەی ئیندۆنیسیا 100 كەسی تێپەڕاند

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی دووبارە لەگەڵ نوێنەری خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان ‏كۆدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share