ماددەی 99 ی پەیماننامەی نەتەوەیەکگرتووەکان باس لە چی دەکات؟

دوێنێ چوارشەممە ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس لەبارەی دۆخی غەززەوە نامەیەکی ئاڕاستەی ئەنجومەنی ئاسایش کرد سەبارەت بە دۆخی کەرتی غەززە، لەدوای وەرگرتنی پۆستەکەی ئەمە یەکەمجارە ئەو کارە بکات.

ناردنی نامە بۆ ئەنجومەنی ئاسایش بەپێی ماددەی 99ی پەیماننامەی نەتەوەیەکگرتووەکانە، کە دەسەڵات دەدات بە سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان ئەنجومەنی ئاسایش لە دۆخێک یان پرسێک ئاگاداربکاتەوە کە کاریگەری و مەترسی لەسەر ئاسایشی نێودەوڵەتی دروستبکات.

لەدوای وەرگرتنی پۆستی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس ئەمە یەکەمجارە ئەو ماددەیە کارا بکات و کاری پێبکات، ئەمەش توڕەیی ئیسرائیلییەکانی لێکەوتووەتەوە.

لای خۆیەوە ئیلی کۆهین وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ئەو کارەی بە مەترسی بۆ سەر ئاسایشی جیهان وەسفکردووە.

لای خۆیانەوە بەشێک لە وڵاتانی جیهان و وڵاتە عەرەبییەکان بە تایبەت هەنگاوەکەی گۆتێرێس-یان بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی فەلەستینی بەرزنرخاندووە.

بابەتی پێشتر

زاخۆ.. كەسێك بەتۆمەتی فێڵكردن لە كڕینی ئۆنلایندا دەستگیركرا

بابەتی دواتر

مەیدانی ئاژەڵانی سلێمانی دەگوازرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share