رۆژوو بۆ ئەم گرفتانەی خانمان سوودبەخشە

پزیشکی پسپۆڕی ژنان و منداڵبوون ئاشکرایدەکات، بەڕۆژووبوون بۆ ئەو خانمانە بەکەڵکە کە کیسی سەر هێلکەدانیان هەیە.

د. تاڤان فاتیح، پزیشکی پسپۆڕی ژنان و منداڵبوون رایگەیاند، “ئەو خانمانەی کە دووچاری فرەکیسی یان کیسی سەر هێلکەدان دەبن، بەڕۆژووببن، چونکە بەڕۆژووبوون سوودێکی زۆرباشی دەبێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکەیان”.

وتیشی، “یەکێک لە لێکەوتەکانی کیسی سەر هێلکەدان زیادبوونی کێشی جەستەیانە، ئەگەر بەشێوەیەکی تەندروست بەڕۆژووببن، هەروەها پاش بەربانگ سەوزە و میوەکان بخۆن، ئەوا کێشی جەستەیان دادەبەزێت، ئەمەش وادەکات کیسەکانی سەر هێلکەدانیان کەمببێتەوە و ئەو چەورییەی کە هەیە نامێنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share