لە هەرێمی کوردستان 48 کەسی دیکە توشی کۆرۆنا بوون

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی شوبات، ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی توشبوون و گیانلەدەستدانی بە کۆرۆنا لە هەرێم بڵاوکردەوە و بەوپێیەش 48 تووشبوون و سێ گیانلەدەستدان تۆمارکراون.

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ” لە شەو و ڕۆژی رابردوودا 48 توشبوون تۆمارکراون لەو ژمارەیەش، هەشت کەس لە هەولێر، 11 لە سلێمانی، 28 توشبوو لە دهۆک و یەک توشبوو لە گەرمیان تۆمارکراوە”.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، سێ حاڵەتی گیانلەدەستدان لە هەرێم تۆمارکراوە و هەر سێ حاڵەتەکەش لە دهۆک بووە.

بەپێی ئامارە گشتییەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا 106 هەزار و 287 کەس توشبوون لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە، لەو ژمارەیەش 100 هەزار و 46 کەس چاکبوونەتەوە، سێ هەزار و 477 کەسیش گیانیانلەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چەند رێنماییەک لە وەزارەتی تەندروستییەوە بۆ کۆنترۆڵکردنی تای خوێنبەربوون لە جەژنی قورباندا

وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێم، چەند رێنماییەکی بۆ کۆنترۆڵکردنی تای خوێنبەربوون لە ماوەی جەژنی قورباندا، بڵاوکردەوە. بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی…
Total
0
Share