ئەمڕۆ مسوڵمان و ئێزدی و مەسیحییەکان بەیەکەوە بەڕۆژووبوون

ئەمڕۆ، پەیڕەوانی هەرسێ ئایینی ئیسلام، ئێزی، مەسیحی، بەیەکەوە بەڕۆژووبوون.

هەموو ساڵێک لە 19 شوباتدا، ئێزدییەکان rۆژووی جەژنی (خدر ئیلیاس) و مەسیحییەکان (ڕۆژووی گەورە) دەگرن، بەهۆی ساڵنامەی هیجریشەوە، کە هەر ساڵێک مانگی رەمەزان 10 رۆژ دێتە پێشەوە، ئەمساڵ مانگی رەمەزان کەوتووەتە نیوەی کۆتایی مانگی شوبات و نیوەی سەرەتای مانگی ئازارەوە.

هەر بۆیە، ئەمساڵ، مسوڵمان و ئێزدی و مەسیحییەکان بەیەکەوە بەڕۆژووبوون.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share