وەزیرێكی بەریتانی هاوڵاتییەكانی هاندەدات شێلم زۆر بخۆن

تێریز كۆفی وەزیری ژینگەی بەریتانیا، بەریتانییەكان هاندەدات شێلم زۆر بخۆن، ئەو پرسەشی بە پێشنیازی فەرمی پێشكەشكردووە.

هۆكاری پێشنیازەكەی وەزیرە بەریتانییەكە، كەمبوونەوەی جۆر و بڕی سەوزە و میوەیە لە وڵاتەكەیدا، بەڵام دیوێكی دیكەش وەك میدیای جیهانی باسی دەكات، سوودە زۆر و كاریگەرەكانی خواردنی شێلمە بۆ تەندروستیی مرۆڤ.

سوودەكانی شێلم چین؟

* جەستە لە تووشبوون بە شێرپەنجە دەپارێزێت.

* ئارەزووی زۆرخۆری كەمدەكاتەوە.

* رێژەی شەكری خوێن بە هاوسەنگی رادەگرێت.

* بڕێكی زۆری ڤیتامین “سی” لەخۆدەگرێت و بەوەش توانای خانەكانی جەستە لە بەرگەگرتنی پەتادا زیاددەكات.

*رێگرە لە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن.

*دەوڵەمەندە بە كالیسیۆم و بۆ پتەوی و بەهێزیی ئێسك بەسوودە.

بابەتی پێشتر

دوو شوان لە شەنگال كوژران

بابەتی دواتر

بڕیارێكی نوێ بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار دەركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share