هۆشداری بۆ ئەوانەی چای سەوز زۆر دەخۆنەوە

خواردنەوەی چای سەوز لەگەڵ سوودە زۆرەکانی، بەڵام ئەگەر سنووری تێپەڕاند پێچەوانە دەبێتەوە و زیانی زۆری دەبێت و دەبێتەهۆی مەترسی.

چای سەوز یارمەتی پاڵپشتی زانین و پاراستنی کێشی مامناوەند دەدات، بەو پێیەی بە یەکێک لە تەندروستترین خواردنەوەکان دادەنرێت و چەندین سوودی تەندروستی هەیە.

لەگەڵ ئەوەشدا شارەزایان هۆشداری دەدەن لە زیادەڕۆیی کردن لە خواردنەوەی چای سەوزدا بەوپێیەی سوودەکانی پێچەوانە دەبێتەوە و مەترسیی تەندروستی دروستدەکات.

کاریگەریی لاوەکیی زۆر خواردنەوەی چای سەوز

وەک ئاماژەمان پێدا، سەرەڕای سوودە بێشومارەکانی، پێکهاتە چالاکەکانی ناو چای سەوز کە بریتین لە کافاین و دژە ئۆکسێنەر، ڕەنگە هەندێک کێشە دروستبکەن.

زیادەڕۆیی لە خواردنەوەی چای سەوز دەتوانێت ببێتە هۆی تووشبوون بەم کاریگەرییە لاوەکییانەی خوارەوە:

1-ئازاری گەدە

بە وتەی شارەزایان، زۆر خواردنەوەی چای سەوز دەبێتە هۆی داخورانی گەدە بەتایبەتی کاتێک لەسەر سکی بەتاڵ بخورێتەوە.

2-سەرئێشە:

ئەو کەسانەی تووشی شەقیقە دەبن، پێویستە خۆیان لە زیادەڕەوی کردن لە خواردنەوەی چای سەوز بەدوور بگرن، چونکە لەوانەیە ببێتە هۆی سەرئێشەی توند.

3- کەمخەوی

هەرچەندە چای سەوز بڕێکی زۆر کەمی کافاین لەخۆدەگرێت، بەڵام زیادەڕۆیی لە خواردنەوەیدا لەوانەیە ببێتە هۆی خراپی خەوتن، ئەمەش کێشەی تەندروستیی دیکە زیاتر گەورەتر دەکات.

4- دەبێتە هۆی کەمی ئاسن

بەپێی توێژینەوەکان چای سەوز ماددەی دژە ئۆکسانی تێدایە کە رێگری لە هەڵمژینی ئاسن لە جەستەدا دەکات و لەوانەیە ببێتە هۆی کەمی ئاسن، شارەزایان ئامۆژگاریی زیادکردنی ئاوی لیمۆ بۆ چای سەوز دەکەن، چونکە رێژەی ڤیتامین سی لە لیمۆدا یارمەتی بەرزکردنەوەی مژینی ئاسن دەدات.

5- رشانەوە:

یەکێک لە کاریگەرییە لاوەکییە نەرێنییەکانی زیادەڕۆیی لە خواردنەوەی چای سەوز ئەوەیە کە دەبێتە هۆی سکچوون و رشانەوە بەهۆی بوونی پێکهاتەی L-theanine.

  1.  سەرگێژخواردن:

ئەو کافاینەی لە چای سەوزدا هەیە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی رۆیشتنی خوێن بۆ مێشک، ئەمەش دەبێتە هۆی هەستکردن بە سەرگێژخواردن.

7- تێکچوونی جگەر:

زۆر خواردنەوەی چای سەوز دەبێتە هۆی کەڵەکەبوونی کافاین، ئەمەش رەنگە ببێتە هۆی فشاری جگەر و زیان گەیاندن پێی.

8- پووکانەوەی ئێسک

هەندێک پێکهاتە کە لە چای سەوزدا هەیە رێگری لە هەڵمژینی کالیسیۆم دەکات، ئەمەش دەبێتە هۆی لاوازبوونی ئێسکەکان، ئەمەش ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی ئێسک وەک پووکانەوەی ئێسک زیاد دەکات.

بابەتی پێشتر

بومەلەرزەیەکی بەهێز لە مەغریب روویدا و نزیکەی 300 کەس گیانیان لەدەستدا

بابەتی دواتر

لە میسر دەرگای گۆڕستانەکان دەدزرێن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share