لە رووداوێکی تەقەکردندا لە کەنەدا نزیکەی 40 کەس بوونە قوربانی

لە رووداوێکی تەقەکردندا لەناو یەکێک لە خوێندنگە و گەڕەکە نیشتەجێبوونەکانی وڵاتی کەنەدا، دە کەس کوژران و لانیکەم 27 کەس برینداربوون.

رووداوەکە لە شارۆچکەی ”تەمبلەر ریج”ـی سەر بە پارێزگای بریتش کۆڵۆمبیا روویداوە، حەوت کەس لەناو ئامادەیی تەمبلەر ریج کوژراون، دووانی دیکەش لەناو یەکێک لە گەڕە نیشتەجێبوونەکان کوژراون کە گومان دەکرێت پەیوەندیی بە هەمان رووداوەوە هەبێت.

پۆلیسی کەنەدا لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرایکرد، یەکێک لە کوژراوەکان تۆمەتباری تەقەکردنەکەیە لەناو قوتابخانەکەدا دۆزراوەتەوە.

هاوکات پۆلیسی شارۆچکەکە لێکۆڵینەوەی لە رووداوەکە دەستپێکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share