وەزارەتی دارایی عێراق: ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەینەوە کە باس لە بەتاڵی گەنجینەی حکومەت دەکەن

وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، پارەی مووچەی مووچەخۆران بۆ مانگەکانی داهاتوو گەرەنتیکراوە.

وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، مووچەی مووچەخۆران و خانەنشینان گەرەنتیکراوە، ئەمەش بەگوێرەى زەمینە و کاتی پەسەندکراو خەرجدەکرێت و دابەشدەکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، سەرجەم ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەینەوە کە باس لەوەدەکەن مانگی داهاتوو هیچ مووچەیەک دابەشناکرێت یان گەنجینەی حکومەت بەتاڵە.

لای خۆیشیەوە سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، چاوەڕواندەکرێت لە دوو رۆژى داهاتوودا مووچەى مانگى یەک خەرجبکرێت.

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: بە ئەرکی خۆمانی دەزانین هەموو هەوڵێک بدەین بۆ یارمەتیدانی کوڕ و کچانمان لە رۆژئاوا

قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، ئێمەی کورد لە جیهان و دەستڕۆیشتووەکان ناپاڕێینەوە بمانپارێزن، بەڵکو بیریان دەخەینەوە ئەمە یەکەمجار نییە لە…
Total
0
Share