داوا لە هاوڵاتییان دەكرێت لە پرۆژەیەكی ئاو دووربكەونەوە

بەهۆی لێچوونی گازی كلۆرەوە دانیشتووانی گوندێك چۆڵیان كردووە و بەرگریی شارستانیی راپەڕینیش داوا لە هاوڵاتییانی سنوورەكە دەكات لە پرۆژەی ئاوی خاس دووربكەونەوە.

بەرگریی شارستانیی راپەڕین داوا لە هاوڵاتییانی پشدەر دەكات، بەهۆی لێچوون لە یەکێک لە بتڵەکانی کلۆری ئاو لە پرۆژەی ئاوی خاس، نزیکی ئەو شوێنە نەکەونەوە تا کێشەکە چارەسەر دەکرێت و دڵنیادەبنەوە لە سەلامەتیی شوێنەكە.

روونیشیدەكاتەوە، “گازی کلۆر یەکێکە لە گازە ژەهراوییەکان کە زۆر خێرا بڵاودەبێتەوە، کاری خراپ لەسەر ژینگە و دەوروبەر دروستدەکات”.

فەرمانگەكە باس لەوەشدەكات، هەر بەهۆی لێچوونی كلۆرەوە مەترسی لەسەر دانیشتووانی گوندی بنەوشان و دەوروبەری پڕۆژەی ئاوی خاس دروستبووە و، چەند ھاوڵاتییەکی گوندەكە تووشی تەنگەنەفەسی بوون، دواتریش تەواوی دانیشتووانی ئەو گوندە ماڵەکانیان جێهیشتووە.

بەهۆی ئەو لێچوونەوە بەرەبەیانی ئەمڕۆ كارمەندێكی پۆلیسی راپەڕین گیانیلەدەستدا و كارمەندێكی دیكەش بەهۆی كاریگەرییەكەوە باری تەندروستیی تێكچوو و رەوانەی نەخۆشخانە كرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی هەڵەبجە: پاسپۆرت تەنیا بۆ چەند حاڵەتێکی پێویست تەواو دەکرێت

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی هەڵەبجە بڵاویکردەوە،  لە ئێستادا لە بەڕێوەبەرایەتییەکە پاسپۆرت تەنیا بۆ چەند حاڵەتێکی پێویست تەواو دەکرێت. بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی…
زیاتر ببینە

لەبارەی کۆمپانیای کۆڕەک تلیکۆمەوە حکومەتی هەرێم نووسراوێک ئاڕاستەی حکومەتی عێراق دەکات

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، “حکومەت نووسراوێكی رەسمی ئاڕاستەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەكات سەبارەت بە…
Total
0
Share