وەزیری کشتوکاڵی هەرێم: هاوردەکردنی تەماتە بۆ عێراق قەدەغەکرا

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵی هەرێم رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی هاوبەشی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وزاری ئابوریی عێراق لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاردرا بە قەدەغەکردنی هاوردەکردنی تەماتە بۆ سەرتاسەری عێراق.

وەزیری کشتوکاڵ ئاماژەی بەوەشکردووە، پێداگریی زۆریان کردووە لە پێناو ئەوەی پاڵپشتی جوتیارانی هەرێمی کوردستان بکرێت و رێگری بکرێت لە هاوردەکردنی تەماتەی وڵاتانی دیکە.

جەختیشیکردەوە، بڕیارەکە دەبێتە هۆی بەخشینی دەرفەتێک بۆ بەبازاڕکردنی بەرهەمی تەماتەی جوتیارانی هەرێمی کوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی دەزگای مینی هەرێمی کوردستان: %65ی ناوچە مینڕێژکراوەکانمان لە مین پاککردووەتەوە

وتەبێژی دەزگای مینی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەشی زۆری ناوچە مینڕێژکراوەکانمان لە مین پاککردووەتەوە. تالیب خالید، وتەبێژی سەرۆکایەتیی دەزگای…
Total
0
Share