بەهۆی هاتنی شەپۆلێکی چڕی بەفربارینەوە بۆ ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، پێشبینییەکان دەریدەخەن، سبه‌ی هه‌ینی شه‌پۆلێكی چڕی به‌فربارین سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌ت سنووری پارێزگای سلێمانی بگرێتەوە و له‌گه‌ڵ شه‌پۆله‌كه‌دا ته‌وژمێكی سارد و سه‌رما بگاته ناوچه‌كه‌مان و پله‌كانی گه‌رما دابه‌زینی زیاتر به‌خۆوه ببینێت.
هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە کە سبەی هەینی سه‌ردانی ناوچه شاخاوییه‌كان و هه‌موو ئه‌و ناوچانه نه‌كه‌ن كه به‌فری لێده‌بارێت، ئه‌وانه‌ش به‌نیازی گه‌شتكردنن ده‌توانن ئه‌مڕۆ گه‌شته‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن یاخود دوای بخه‌ن بۆ كاتێكی دیكه.