پاش بەسەربردنی سێ هەفتە لە زیندان، نیکۆلاس سارکۆزی، سەرۆکی پێشووی فەرەنسا، لە زیندان ئازاددەکرێت.
کەناڵی فڕانس24 بڵاویکردەوە، دادگای پێداچوونەوەی پاریس بڕیاریدا بە ئازادکردنی نیکۆلاس سارکۆزی، پاش مانەوە و بەسەربردنی سێ هەفتە لە زیندانی لا سانتێ، بەڵام بە مەرجی ئەوەی لە ماڵەکەی خۆی نەچێتە دەرەوە و بەردەوام لەژێر چاودێریدا بێت، هاوکات ئامێرێکی کارەبایی دەکرێتە پێی تاوەکو لەو سنوورە زیاتر تێنەپەڕێت کە بۆی دیاریکراوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، بەپێی بڕیارەکەی دادگا، سارکۆزی بۆی نییە لەگەڵ ئەو کەسانەدا قسەبکات کە لە دادگا شایەتیان لە دژی داوە، هەروەها بۆی نییە گەشتی دەرەوەی فەرەنسا ئەنجامبدات، بڕیاریشە پڕۆسەی سەرلەنوێ دادگایکردنەوەی لە کۆتایی بەهاری ساڵی داهاتوو ئەنجامبدرێت.
ئەمەش لە کاتێکدا دێت، مانگی ئابی ئەمساڵ، دادگا بڕیاریدا بە سزادانی نیکۆلاس سارکۆزی بە تۆمەتی وەرگرتنی پارە لە سەرۆکی پێشووی لیبیا، تاوەکو لە بانگەشەی سەرۆکایەتیی فەرەنسا سوودی لێوەربگرێت.