هەڵمەتی زاگرۆسانەی پێنجوێن ئەنجامدرا

لە قەزای پێنجوێن هەزاران بەڕوو چێندران.

بیلال حەسەن، ئەندامی رێکخراوی سروشتی کوردستان، ئەندام لەتۆڕی زاگرۆسانە بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەبەشداریی هەشت گروپ و رێکخراوی ژینگەیی و شاخەوانی هەڵمەتی زاگرۆسانە لە قەزای پێنجوێن لە گوندی کواوا بەچاندنی هەزاران بەڕوو بۆ رۆحی شەهیدانی ژینگە ئەنجامدرا.
وتیشی، لەو چوار چیوەیەدا ئامادەبووان بەبەشداریی کەسوکاری شەهیدان هەستان بە چاندنی هەزاران بەڕوو بۆ زیاتر سەوزکردنی ناوچەکە.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەڵمەتی زاگرۆسانە ساڵانە بۆ زیاتر سەوزکردنی باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستان ئەنجامدەدرێت.

No photo description available.

May be an image of mountain and grass

May be an image of grass and tree

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share