تەندروستیی سلێمانی: لە مانگێکدا نزیکەی دوو هەزار نەخۆش لە نەخۆشخانەی هەرس و جگەر بینراون

تەندروستیی سلێمانی، رایگەیاند، مانگی رابردوو 1,733 نەخۆش لە نەخۆشخانەی هەرس و جگەر بینراون.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی، بڵاویکردەوە، لە ماوەی مانگی رابردوو لە نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەر 1,733 نەخۆش سەردانیان كردووە و 235 نەخۆش داخڵ كراون، 15 نەخۆش سەردانیان كردووە بۆ وەرگرتنی چارەسەری هەوكردنی ڤایرۆسیی جگەر.

دەشڵێت، مانگی رابردوو لە نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەر 45 نەشتەرگەریی هەرس و جگەر ئەنجامدراون و 238 پكشنینی هەناوبینیی گەدە و 200 هەناوبینیی كۆڵۆن و 45 رەنگكردنی بۆرییەكانی زراو و پەنكریاس و 9 سۆنەر بەهەناوبینیی ئەنجامدراون.

تەندروستیی سلێمانی، ئەوەش دەڵێت، هەر لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەر 85 وەرگرتنی نمونە بە سۆنەر و 25 دەركردنی زەرداوی جگەر لەڕێی پێستەوە ئەنجامدراون، هەروەها 61 تیشك و 57 سۆنەر ئەنجامدراون و پشكنینی خوێن بۆ 596 نەخۆش كراوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share