ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی شاخە

ئەمڕۆ لەلایەن رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بە رۆژی جیهانیی شاخ دەستنیشانکراوە.

هۆکاری دیاریکردنی رۆژەکە بۆ جەخت خستنەسەر ئەو رۆڵەیە کە شاخەکان گێڕاویانە بە درێژایی مێژوو لە پاراستنی مرۆڤ و ژیانکردنیان.

ئەمساڵ نەتەوە یەکگرتووەکان جەخت لە سەهۆڵبەندانی شاخەکان دەکاتەوە و دەڵێت، سەهۆڵبەندانەکان تەنیا دیمەنی بەستوو نین، بەڵکو ئەوان سەرچاوەیەکی سەرەکیی ئاوی شیرینن لە ئاستی جیهانیدا.

دەشڵێت، خێرابوونی رێژەی توانەوەیان تەنیا قەیرانێکی ژینگەیی نییە، بەڵکو قەیرانێکی مرۆییشە و مەترسی لەسەر کشتوکاڵ و وزەی پاک و ئاسایشی ئاو و ژیانی ملیارەها کەس دروستدەکات.

نەتەوە یەکگرتووەکان داوای گرتنەبەری رێوشوێنی بەپەلە دەکات بۆ رێگری لە توانەوەی سەهۆڵبەندانەکان کە بەهۆی گەرمبوونی زەوی و گۆڕانی کەشوهەواوە توانەوەیان خێرابووە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share