نرخی زێڕ بەرزبووەوە

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ، بۆ هەر ئۆنسەیەک نزیکەی 20 دۆلار بەرزبووەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە چوار هەزار و 217 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، لەکاتێکدا دوێنێ یەکشەممە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ چوار هەزار و 197 دۆلار بوو.

نرخی زێڕ بەراورد بە چەند مانگی رابردوو بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و شارەزایانی ئابورییش، پێشبینیی بەرزبوونەوەی زیاتری نرخەکەی دەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سامانە سروشتییەکان: تائێستا زیاتر لە 25 ملیۆن لیتر نەوتی سپی دابەشکراوە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئاماری دابەشکردنی نەوتی سپی بڵاوکردەوە. وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، تائێستا زیاتر لە…
Total
0
Share